دەربارەی ئێمە

کتێبخانەيەكى ئەلیکترۆنی ژینگەيیيە وە تەنها سەرچاوەی ژینگەييە کە بەشێوەی وێبسایتێکی ئةلیکترۆنی بەردەستە بۆ : توێژینەوە ژینگەيیەکان، کتێب، گۆڤار، و چالاکی و سەرچاوە ژینگەیيەکان کە لە هەرێمی کوردستانی عراق بڵاوکراونەتەوە لە لایەن توێژەران لەو بوارەدا، یاخود لەلایەن چالاکەوانی ژینگە، زانکۆ، توێژەری ئەکادیمی،بەرێوەبەرایەتی و داموو دەزگا حكومییەکان لە هەرێمی کوردستان، ڕیکخراوەژینگەییەکان لەگەل راگەیاندنە ناوخۆییەکان.

ئامانجی سەرەکی کتێبخانەی ئەلیکترۆنی

کردنەوەی پەنجەرەیەکی ئۆنلاینة بۆ سەرچاوە ژینگەییەکان لە ڕێگای ئەم مالپەڕەوە ، وە دروست کردنی پردێکی پەیوەندی بۆ بەردەست خستنی ئەو بڵاوکراوە ژینگەییانەی کة لە ناوخۆ بڵاو کرراونەتەوە و ناتوانرێ بەشیوەی ئۆنلاین سودی لێ ببینرێت، لەڕیگەی ئەم ماڵپەڕەوە ببرێتە جیهانی دەرەوە,و پوختەی تویژینەوە ژینگەییەکان لە کوردستان بخرێتە بەردەستی بەکارهێنەرانی لە هەموو جێگەیەکی جیهان. لةهةمان كاتدا بڵاو کردنەوەی سەچاوەکان بە هەر سێ زمانی کوردی ئینگلیزی وعەرەبی.

پەیام و دیدی ئێمە

پەیامی ئێمە کۆکردنەوەی هەموو سەرچاوە ژینگەییەکانە لە هەرێمی کوردستان، یاخود بەردەست خستنی ئەو بلاو کراوانەی بە شیوەی هارد کۆپی لە کتیبخانەکاندا بەردەستن لە زانکۆو ناوەندی توێژینەوەکان لەریی ئەم ماڵپەڕەوە بەجیهانی دەرەوە بناسێنرێ، هەروەها ئاسانکاری بۆ توێژەرو خوێنکار لە کاتی بوونی رووداوی لەناکاو قەدەغەی هاتووچۆ ، ئەم ماڵپەرە ڕیگای دوور کورت دەکاتەوە بۆنێو مالەکان، وەلەهەمان کاتدا ئاسانکاری بۆ ئەو کەسانەی لەدەرەوەی وڵاتن و دەیانەوێت زانیاری و داتای ژینگەییان بەردەست بکەوێت لە هەرێمی کوردستان.

دیدی ئێمە کردنەوەی پەنجەرەیةک بۆ سەرچاوە ژینگەییەکان لە کوردستانی عێراقەوە بۆ جیهان ، لەسەر شیوازی توێژینەوەی زانستی، کتێب،کتێبخانەی دەنگی، کتێبخانەی ڤیدیۆی، یاساژینگەییە نویێەکان و رۆژە تایبەتەکانی ژینگە، دیدارە ژینگەییەکان، کۆنفرانسی ژینگەيی، پانێل وکۆربەند، وەلەداهاتووشدا وەک سەرچاوەیەکی بڵاوکردنەوەى ئةكاديمى بةكارئةهينريت.

مەرج ورێگەپێدان

مەرجی ئێمە بۆ بەکارهێنەران ,سەرەتا ڕیزگرتنە لە کاری توێژەر ئەویش بە ناوهێنانی توێژینەوەکە کاتێک بەکار هێنرا وەک سەچاوەیەکی زانستی، وەیان لە هەربوارێکی تردا کەبەکاردەهێندرێت، ئەم مەرجە هەموو بەشەکانی ئەم مالپەرە دەگرێتەوە. وە یەکێکی تر لە مەرجەکانمان بەدواداچوونە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکانمان تا لە تازەترین زانیاریەکانمان ئاگاداربن.

بەکار‌هێنەران

بەکارهێنەران بەگشتی هەموو کەس و چینێک دەگرێتەوە کە بەدوای سەرچاوەی ژینگەییدا دەگەرێت، وە بەتایبەت خویندکارو کەسانی زانستی، توێژەران ،راگەیاندنکاران، داموو دەزگا حکومیەکان، رێکخراوە کان ، وە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت.

ستافی زانستی

شاگوڵ ئەبوبەکر علی: توێژەر، دەستەی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی بةشى تويزينةوةى ئةندازيارى.

ژینۆ خالد محمد: مامۆستا، زانکۆی سلێمانی، کۆلێجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵیەکان، بەشی سامانە سروشتیەکان.