Skip to main content

کتێبی زێڕی سەوز بەرگی ۱

By حوزه‌یران 25, 2022ته‌مموز 1st, 2022پەرتووک

نوسەر:فەرەیدوون مەنسوور جاف

پەیوەندی نوسەر: faraydoonjaf@gmail.com

مۆبایل: 009647701551124

ناوەند: خانەی چاپ و بڵاوکردنەوەی چوارچرا

شوێن: كوردستان

پوختە

کاک فەریدون لەم هەموو جەنجاڵیەی هەرێمدا وەک جوتیارێکی ڕۆشنبیرو بەئاگا چاکی مەردانەی هەڵماڵی و هاتە مەیدانەکەو هەستی بە بەرپرسیاریەتیەکی مێژووی کردو بۆ پەرەپێدان بە بوارەکەو بە ئاگا هێنانەوەو رۆشنبیرکردنی جوتیاران لە بوارەکەی خۆیانداو زیاتر پەرەپێدان و هەوڵدانی زیاترو شان بەشانی گەلانی پیشکەوتو بە ئاگا دەستی بەکارەکان کردو درێغی نەکرد، لە کاتیكدا کە زۆربەی هەرەزۆری جوتیارانی کوردستان وازیان لەم پیشەو سەرمایە گەورەیە هێنا بوو بە هۆی نەزانی و ئیدارەی لاوازی کار بە دەستانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە.
سەرەتا کە دەستم کرد بە خوێندنەوەی کتێبەکە زۆر بە گرنگم نەزانی، بەڵام کە چومە ناوەڕۆکەکەی و خوێندمەوەو بەراوردم کرد، هەستم کرد کە ئەمە هەنگاوێکی بوێرانەیە کە لەلایەن کاک (فریدون)ە وە نراوەو کەسانێکی باش ئەتوانن سوودی لێ وەربگرن نەک تەنها جوتیاران بەڵکو ئەوانەشی کە مەبەستیانە لە بواری پیشەسازی و بازرگانی و کشتوکاڵیدا و هەروەها خوێندکارانی ئامادەیی کشتوکاڵ پەیمانگای کشتوکاڵ و کۆلێژی کشتوکاڵ لە زانکۆکانی هەرێمدا.
ئەم کتێبە بریتيیە لە بەرنامەکانی ڕادیۆی دواڕۆژ کە خاوەنی ڕادیۆکە بەڕێز کاک فاروقی ملا مصطفی بووە و سەرمایەدارێکی کوردستان بوو. کە ڕادیۆکە لە ڕۆژی 7/3/2016 دەستی بە پەخشەکانی کردووەو هەتا رۆژی 3/8/2020 بەبەردەوام کاری کردووە، بەرنامەکانی هەمەلایەن بووە بەرنامەی دواڕۆژی کشتوکاڵیش یەکێک بووە لەبەرنامەکانی، ئەم بەرنامەیە تایبەت بوو بە کشتوکاڵ و (84) هەشتاو چوار بەرنامەی لێ پیشکەش کراوە، یەکەم بەرنامەی لە 1/11/2018 دابوەو کۆتا بەرنامەی لە ڕۆژی 26/7/2020 بووە، بەرنامەکان بە گشتی زیاتر خۆی لە بواری کشتوکاڵدا دەبینيیەوە، بە تایبەتی لەبواری ئاوی سەر زەوی کانی و کارێزو ئاوە سنورییەکان و بەنداوەکان و خاک و ئابوری کشتوکاڵ و زۆرێک لە جۆرەکانی دەخڵودان و باخ داری و ڕەزو داری جوانی و داری بازرگانی و گاوداری و پەلەوەرو ماسی و کارگە کشتوکاڵیەکانی هەرێمی کوردستان و هەموو جۆرەکانی میوەو زەیتون کارگەی شیرەمەنی و خانوی پلاستیکی توێژینەوەی کشتوكاڵی و لە قوتونان وکارگەی جگەرەو پوختەکردنی توتن و بەرهەم هێنانی چای و پێشانگای نێودەوڵەتی تایبەت بە کشتوکاڵ و ڕێنمایی کشتوکاڵی وسەربڕینخانە و هێلکەو بە گشتی بەرهەمە ناوخۆیەکان و سودەکانیان و بەرهەمە دەرەکیەکان و زیانەکانی هاوردەکردنیان لەسەر ئابوری کوردستان و بە بازاڕکردنی بەرهەمە ناوخۆییەکان....
کەبەرنامەکان پۆلێن دەکرێن بۆ دوو بەش بە شێکیان کە زۆربەهێزو بەپێزن کە ئەتوانرێت دووبارە بکرێتەوەو بخرێنە بواری کرداریەوەو کەسانێکی زۆر ئەنجامی بدەن لەو بوارەداو درێخی نەکەن و بیکەن بە پیشە، وە بەشێکیشیان مام ناوەندن و بۆ خاوەنەکانیان سوودی تایبەتی هەیە وگوزەرانێکی باشی پێ بەڕێ دەکات .
دووبارە دەستخۆشیم بۆ برای بەڕێز جەنابی کاک فریدون هەیە و کارەکەی زۆر بەرز دەنرخێنم و دەستی ماندوبوونی دەگوشم و هیوادارم کە ئەوکارەی هەنگاوی بۆ ناوە لێی سارد نەبێتەوەو بەردەوام بێت و بتوانێت بەجۆرێکی وا ئەسپی خۆی لەبوارەکەدا تاو بدات کە کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان هەنگاوی گەورە بنێت و هەموو ئەو ووڵاتانەی هەنگاوی زۆریان بڕیوە لە بواری کشتوکاڵدا هەوڵ بدات و بەهاوکاری دڵسۆزان شان بە شانیان، سوود وەرگرتن لە ئەزموونەکانیان ئەم بوارەش بەرەوپێش ببات.
بۆیە بەدڵنیایەوە داتاکان و لێکۆڵینەوەکان ئەوە ئەسەلمێنن کە دواڕۆژی ئێمەو زۆربەی وڵاتان گەڕانەوەیە بۆ سەرچاوە بنەڕەتیەکەی ژیان و دەست لە ملان کردنی و بەرەوپێشبردنی کە ئەویش کشتوکاڵە.
چونکە وتراوە کە کشتوکاڵ بریتی یە لە زێڕی سەوز، بەڵام لە ڕاستیدا کشتوکاڵ خۆی ژیانەو بنەڕەتی ژیانی مرۆڤایەتی یە لەسەر هەسارەکەمان.

شێخ ئاکۆ شێخ محمد چوێسەیی"

بەرواری تۆمارکردن: 2022