پوختە
خاک بپارێزە جووڵانەوەیەکی جیھانییە کە لە لایەن سەرکردەی ڕۆحی ھیندستان سادگورو دەستیپێکردووە بۆ چارەسەرکردنی تێکچوونی زەوی و داکۆکیکردن لە خاکی تەندرووست. دەست پێشخەرییەکە لە ٥ ی نیسان لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێف لە لایەن دامەزراوەی ئیشا وە پێشکەشکراو لە لایەن ڕێکخراوی تەندرووستی جیھانی و تاقییگەی گەشەپێدانی بەردەوام سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سرووشت.
دامەزراوە ئیشا و ئەندامی نێودەڵەتی بۆ پاراستنی سرووشت لە ٢١ ی ئازار دا گەشت بۆ خاک بپارێزە لە لەندەن دەستپێکرد کە دامەزرێنەرەکەی سادگورووە، گەشتێکی ١٠٠ ڕۆژەی دەستپێکرد بە ماتۆڕسکیل بە ناو ٢٦ وڵاتدا بۆ ھۆشیارکردنەوەی خەڵک سەبارەت بە تێکچوونی خاک و داکۆکیکردن لە ھێنانەوەی ماددە ئەندامیەکان بۆ پڕۆسەی کشتوکاڵی .
تێکچوونی خاک بریتییە لە دابەزینی فیزیکی و کیمیایی و بایۆلۆجی کوالیتی خاک. بەهۆی دارستانبڕین و شارنشینی بێ کەمکردنەوە، پیسبوونی پیشەسازی، لەوەڕاندنی زۆر و پراکتیزە کشتوکاڵییە ناپایەدارەکانەوە، نیوەی خاکی جیهان لە ئێستاوە تێکچووە. ئەم لەدەستدانە مەترسی لەسەر کوالیتی و دابینکردنی خۆراک و ئاسایشی ئاو و جۆراوجۆری زیندوو دروست دەکات، دەردانی کاربۆن و مەترسییەکانی پەیوەست بە کەشوهەوا زیاد دەکات، هەروەها دەتوانێت ببێتە هۆی لەدەستدانی بژێوی ژیان و ململانێ و کۆچ. گۆڕانکاری لە شێوازەکانی کشتوکاڵدا هەرگیز بەپەلەتر نەبووە.
لە یەکگرتنی ھێزەکان لەگەل ھاوبەشە سەرکیەکان وەک دامەزراوەی ئایکیا و ئەوانەی دیکە، یەکێتی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سروشت پشتگیری لە گواستنەوە بۆ کشتوکاڵی بەردەوام دەکات بۆ دەستەبەرکردن و باشترکردنی بژێوی ئەو کەسانەی کە پشت بە زەوی دەبەستن، لە ھەمان کاتدا پاراستنی سروشت و ھەسارەکە.
“خواردن لە ئۆبەر ئیتسەوە نایەت، لە خاکەوە دێت. تا خاک تەندروستتر بێت، خۆراکەکەت تەندروستتر دەبێت، جەستەت تەندروستتر دەبێت"، سادگورو لە کاتی چالاکییەکەدا وتی. کاتێک پرسیاری لێکرا کە دەتوانرێت لەلایەن ئەندامێکی گەنجەوە لە ئامادەبووان چی بکرێت، وەڵامی دایەوە "دەستپێکردنی ناوخۆیی، گەڕەکەکەت بەشدار بکە، دەست بە باخچەی سەوزە بکە ، دەستەکانت بخەرە ناو خاکەوە - نەک لە پیسی وەک ئەوەی بەگشتی دەوترێت، وەک چۆن خاک پیس نییە - دەوڵەمەندە، ئەوە بناغەی ژیانێکی تەندروست و ژینگەیەکی سەلامەتی ئێمەیە."